مامۆستا هەورامان، یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشتر داواکارییان بۆ حکوومەت بەرز کردووەتەوە تاکوو پێداچوونەوە بە مووچەی مامۆستایاندا بکات و لە سیستەمی پاشەکەوت و لەو دۆخەی ئێستا کە مامۆستا تێی کەوتووە، ڕزگاریان بێت".
گوتیشی: "نووسراوەکەی ئێمە بۆ حکوومەت تا پێش جەژن وادەکەمان دیاری کردبوو کە وەڵامان بدرێتەوە و چارەسەر بکرێت، بەڵام دوێنێ ڕۆژی کۆتایی بوو، حکوومەت هیچ وەڵامێکی نەبوو بۆ مان".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە بەرامبەر ئەو بێ هیوایی بوونەمان و بەدەمەوە نەهاتنی حکوومەت، ئەمڕۆ دووشەممە لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندان و مانگرتن ڕادەگەیەنین.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٥١
News ID: 778507
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -9 -12 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان کۆمەڵێک لە مامۆستایان و هاووڵاتیان لە سلێمانی لە بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا خۆپیشاندان بکەن و مان بگرن.